گۆرانی کوردی

گوزەشت ئازیز – نەجمەدین غوڵامی

گوزەشت ئازیز
هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

گوزەشت⋆ ئازیز چپە و ماچی هەمیشەمان لە سێبەران
شەوەژوانی تێڕوانینی بە جووتەمان لە ئەستێران
شەوەژوانی تێڕوانینی بە جووتەمان لە ئەستێران

گوزەشت ئازیز ئێوارەی ناو ساڵ و وەرزی یەکتر بینین
ڕێژنە نیگا و ئومێدی زۆر، خەون و تاسەی یەکتر بینین، ئاخ،
خەون و تاسەی یەکتر بینین

تازە ڕۆیی لە دەسمان چوو، بۆن شەمامەی بێستانی لەش
شوورای جوانی لە مەمکی گوڵ، شەنگە ڕۆژی بەهاری گەش
شوورای جوانی لە مەمکی گوڵ، شەنگە ڕۆژی بەهاری گەش
تازە ڕۆیی ڕەشەبای ماچ، جێژوانی پڕ لە گوڵمان
خوێنی گەرمی خۆشەویستی و قریوەی ناو ماڵی دڵمان، ئاخ،
قریوەی ناو ماڵی دڵمان

گوزەشت گوڵم ئەو ئومێدەی کە من دەمویست هاوشانم بێ
چەشنی جوانی لە ناو دێڕا، ئەو میوانی دیوانم بێ
چەشنی جوانی لە ناو دێڕا، ئەو میوانی دیوانم بێ
ئارەزوومان بوو بە گەڵا و چڵی وشکی بەختی پاییز
ئەی دڵدارە تاقانەکەم بەهاریشمان بوو بە پاییز، ئاخ،
بەهاریشمان بوو بە پاییز

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x