گۆرانی کوردی

گوڵی خوێناوی – هۆمەر دزەیی

گوڵی خوێناوی
هۆنراوە: مامۆستا گۆران
گۆرانیبێژ: هۆمەر دزەیی

کوڕ:
بڕوانە! شاییە، چۆپیە لەو ماڵە
گوێ بگرە! دەهۆڵە، زوڕنایە، شمشاڵە
زەرد و سوور تێکەڵاون، ژن و پیاو هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
هەستە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین

کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم؛ زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ

کوڕ:
بڕوانە! شاییە، چۆپیە لەو ماڵە
گوێ بگرە! دەهۆڵە، زوڕنایە، شمشاڵە
بڕوانە! شاییە، چۆپیە لەو ماڵە
گوێ بگرە! دەهۆڵە، زوڕنایە، شمشاڵە

زەرد و سوور تێکەڵاون، ژن و پیاو هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
زەرد و سوور تێکەڵاون، ژن و پیاو هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
هەستە با بڕۆین دەس گرین
هەستە با بڕۆین دەس گرین
بە کامی دڵداری پێکەوە، پێکەوە، پێکەوە هەڵپەڕین

کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم؛ زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
گوڵ نەبێ بۆ سەرم؛ زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ

کوڕ:
کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نیونیگای هاتووچۆی کانیتا

کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نێونیگای هاتووچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە

کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم؛ زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
گوڵ نەبێ بۆ سەرم؛ زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
بتدایە دڵ بە من بە هەموو ماناوە
دوو چەپکت بۆ دەهێنام لە باغچەی پاشاوە
بتدایە دڵ بە من بە هەموو ماناوە
دوو چەپکت بۆ دەهێنام لە باغچەی پاشاوە

کوڕ: (ئەڕوا و لە بەر خۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ):
باخچەی پاشا لەو بەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
باخچەی پاشا لەو بەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم؛ ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم؛ چاو کاڵ لێم تۆراوە، لێم تۆراوە، لێم تۆراوە
باخچەی پاشا لەو بەر ئاوە
باخچەی پاشا لەو بەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم؛ ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم؛ چاو کاڵ لێم تۆراوە، لێم تۆراوە، لێم تۆراوە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە