گۆرانی کوردی

گوڵی ژیانم – ناسر ڕەزازی

گوڵی ژیانم
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

ها ها ها هەی، ئەرێ باوانەکەم، ئای وەی ئای ئاخ
ئازیزەکەم، گوڵی ژیانم، ئەی هاوار، زەرد بوو هەڵوەری، ئەرێ باوان
پەپوولەی بەختم، ئەرێ ئازیز، نەنیشتە سەری، ئای ئای ئاخ

ئەرێ وەک چۆن پەپوولە، ئەرێ ئازیز، جێ ناهێڵێ گوڵ، ئەرێ باوان
شەرت بێ عەشقی تۆ، ئەرێ ئازیز، دەرنەکەم لە دڵم، ئەی ئەی ئای

ئەرێ ئەو کاتەی، ئەرێ باوان، ئەکرێدەی بەو ئارەی دفنم⋆، ئەرێ ئازیز ئاخ
ئەرێ ئەو کاتەی ئەکرێدەی، باوان، بەو ئارەی دفنم
توخوا ئازیز، کراسەکەت بێرا، ئەرێ باوان، بیکەن بە کفنم

ئەرێ لە خوام داوایه،
ئەرێ لە خوام داوایه، ئەرێ ئازیز، تا ماوم لەم دنیا
ئاخ تا تابووتەکەم، ئەرێ ئازیز، بە شان هەڵبگری

ئەرێ قرچەی دەروونم، ئەرێ ئازیز، ئەرێ باوانەکەم، گیانە ئەیژی تەنوورە
چونکە باڵاگەد، ئەرێ باوان، لێمەوە دووره

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x