گۆرانی کوردی

گڵۆڵە بووم – حەمە جەزا

گڵۆڵە بووم
گۆرانیبێژ: حەمە جەزا

کۆرس:
گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

وەی گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
هەی مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بەهانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

هەی گڵۆڵە کردووم کەساس دیارە دوای مەرگمە
ئەی هەناسەم پێ هەڵنایە ئاھ و ناڵەی دەردمە
ڕووبەندی سەر و سیمات کفنی پڕ بە بەرگمە
ئەی برژانگی چاوەکانت تیری زامی جەرگمە
هەی برژانگی چاوەکانت تیری زامی جەرگمە

کۆرس:
گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

ئەی گڵۆڵە بووم لە ئاستیا چاو لە ڕووتا هەڵنایە
دەست بە سەر و کەلەبچەم ڕۆحم لە بەر دەستایە
هەی ژیام خەم و خەیاڵە چۆنە کۆتایی نایە
هەی دەروێشی چاوەکانتم لە زیکر و خەڵوەتایە
هەی دەروێشی چاوەکانتم لە زیکر و خەڵوەتایە

کۆرس:
گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر مل
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

گڵۆڵە بووم عەزیزم لە ڕووتا ڕاوەستاوم
بۆ گوڵە سوورەی بەهارە جەرگ و دڵ و هەناوم
هەی لە مێژە لە مەراقی دنیا لە شوێن گەڕاوم
هەر کارێکت بە من بێ لە سەر یەک پێ وەستاوم
هەر کارێکت بە من بێ لە سەر یەک پێ وەستاوم

کۆرس:
گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

هەی گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

کۆرس:
گڵۆڵە بووم و ژانێ وا لە سەر پەڕەی دڵم
ئیزرائیل لە سەر سەرما تیری خستە سەر ملم
مەرگ ڕێگام پێ نادا ماڵاوایی کەم گوڵم
تا تۆ بە هانام دەگەی تەسلیم بە خاک و گڵم

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x