گۆرانی کوردی

گەردن زەرد – نەجمەدین غوڵامی

گەردن زەرد
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

گیانە هەر وەختێ بیکەم، نازیلێ، تاسەی چاوەکەت
ئەوە جار جار قاو ئەکەم، باوانم، لە هاوناوەکەت، ئەها
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە، گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە

گیانە شنەی بای شەماڵ، ناسکە گیان، بۆی مێخەک تێرێ
ئەوا ئیمشەو یارەکەم، ئەی هاوار، سەوقات ئەنێرێ، ئەها
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە، گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوێنکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە

گیانە شەماڵ بیشەنێ، باوانم، یەخەی کەتانۆ
ئەوە گەرماکەی گەرمیان، نازیلێ، دەرچێ لە گیانۆ، ئەها
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە، گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە

گیانە تا کەی دانیشم، نازیلێ، تا کەی لە لات بم
گیانە ئازیز چەند خۆشە، باوانم، بە باڵات شاد بم، ئەها
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە، گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی یار لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x