گۆرانی کوردی

گەرد و تۆزەکەی بەر ماڵەکەتان – شەهین تاڵەبانی

گەرد و تۆزەکەی بەر ماڵەکەتان
گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی

گەرد و تۆزەکەی بەر ماڵەکەتان بە برژانگی چاو ئەماڵم
گەر بینایی دوو دییەم لە دەس بەم، خوا من بگرێ گەر بناڵم

هاوار هاوار بۆ کێ بەرم، یار تۆراوە و تەنیا ماوم
خەریکە گیانم بۆی دەرچێ لە تاوی عەشقی سووتاوم

لە سەر ڕێگاکەت چاوەڕێم کردی، لە سەردا هاتی دەرکەوتی
دەست لە ناو دەس یارێکی تر بوو، لات لێم نەکردەو سەرکەوتی

دەی توخوا ئەو دوو چاوەم کوێر بێ، خوەزیا ئەو ساتە ئەمردم
ئیتر ژیانم بۆچی بێ، توخوا بۆ تۆ وات لێ کردم؟!

ڕەقیب بەزەیت بە ڕەنگ زەردم بێ، با لایەکم لێ کاتەوە
ئەگەر ویستت گیان قوربانی بکەی، با گیان دانم بە لاتەوە
ڕەقیب بەزەیت بە ڕەنگ زەردم بێ، با لایەکم لێ کاتەوە
ئەگەر ویستت گیان قوربانی بکەی، با گیان دانم بە لاتەوە
هاوار هاوار بۆ کێ بەرم، یار تۆراوە و تەنیا ماوم
خەریکە گیانم بۆی دەرچێ لە تاوی عەشقی سووتاوم

4 1 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x