×

یادم کە – عەلی مەردان

یادم کە
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان

بە یادم کە فریادت کەم، بە یادم کە فریادت کەم
هەرچەن جارێ تۆ ناز ئەکەی، ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکەی
هەرچەن جارێ تۆ ناز ئەکەی، ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکەی

هەروا دەڕوا لەنجە ئەکا، هەروا دەڕوا لەنجە ئەکا
سەر گۆناکەی عارەق ئەکا، سەر گۆناکەی عارەق ئەکا
نەخوەش بیخوا دەی فەرق ئەکا، برینەکەم ئەکولێتەوە
نەخوەش بیخوا کەی فەرق ئەکا، ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکەی

هەروا دەڕوا وەکوو تووتی، هەر وا دەڕوا هەر وەکوو تووتی
عەجەو لووتەوانەی لووتی، عەجەو لووتەوانەی لووتی
دەک خوا بمکەی بە هاوجووتی، ئای برینەکەم ئەکولێتەوە
دەک خوا بمکەی بە هاوجووتی، برینەکەم مەکولێنەوە

عارەقی دەستی دولبەر بێ، عارەقی دەستی دولبەر بێ
جا ژەحری ماری حەوت سەر بێ، ژەحری ماری حەوت سەر بێ
سەد جار ئەیخۆم قەسدی سەر بێ، ئای برینەکەم ئەکولێتەوە
سەد جار ئەیخۆم قەسدی سەر بێ، برینەکەم مەکولێنەوە

بە یادم کە فریادت کەم، بە یادم کە فریادت کەم
هەر چەن جارێ تۆ ناز ئەکەی، ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکا
هەر چەن جارێ تۆ ناز ئەکەی، ئای برینەکەم ئەکولێتەوە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.