گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی
ئەتۆ جوانی، ئەتۆ گیانی
ئەتۆ جوانی، ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەن شکۆی کوێستانی کوردانی
ئەتۆ جوانی، ئەتۆ گیانی
ئەمن دارێکی وشک و ڕووتی بەر تاوم
ئەمن کۆشێکی ڕووخاوم بەجێ ماوم
ئەمن کوێستانی تەم گرتوو لە پێکەوتن
لە دەشتی بەربەرێنی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
ئەتۆ جوانی

بە زەنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
بە زەنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
من و تۆ چەندە لێک دوورین، وەکوو تاریکی و نوورین، وەکوو تاریکی و نوورین
بە داماوی بە جێت هێشتم لە نێوانی خەم و زیندانی هەڵبەستم