ئەسرین – حەمید حەمیدی

ئەسرین
گۆرانیبێژ: حەمید حەمیدی

دەردۆ لە گیانم ئەسرین دانیشە تێر تێر بگرین

ماڵکاول کوڕیان بمرێ بێهوودە لێکیان کردین

تاوانم دەبێ چی بێ! لەیلم هۆ، لەیلم هۆ، لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
ئەرێ ناسک، ناسک، ناسک، ناسکۆڵە و نازدارەکەم

لە داخی بێ مەیلییەکەو لەم شارە منیش بار ئەکەم، لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا، لەم شارە منیش بار ئەکەم، لەم شارە منیش بار ئەکەم

چەندی لێ پاڕامەوە، ئاوڕی لێ نەدامەوە!
چەندی لێ پاڕامەوە، ئاوڕی لێ نەدامەوە!
لە نەخۆشخانەی [موڵکی]، بێ دوکتۆر دەخولامەوە
نەخۆشێکی بەدبەخت بووم، کەس نەبوو بە لامەوە

تاوانم دەبێ چی بێ! لەیلم هۆ، لەیلم هۆ، لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
ئەرێ ناسک، ناسک، ناسک، ناسکۆڵە و نازدارەکەم
ئەرێ ناسک، ناسک، ناسک، ناسکۆڵە و نازدارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا، لەم شارە منیش بار ئەکەم، لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا، لەم شارە منیش بار ئەکەم، لەم شارە منیش بار ئەکەم

ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا و بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردووە بە دەم داخ و دەردەوە

تاوانم دەبێ چی بێ! لەیلم هۆ، لەیلم هۆ، لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
لێم دەڕەنجی بە بێ هۆ بۆچی تۆ!
ئەرێ ناسک، ناسک، ناسک، ناسکۆڵە و نازدارەکەم
ئەرێ ناسک، ناسک، ناسک، ناسکۆڵە و نازدارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا، لەم شارە منیش بار ئەکەم، لەم شارە منیش بار ئەکەم
لە داخی بێمەیلییەکەو لە کوردستان بار ئەکەم، لە کوردستان بار ئەکەم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.