گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی
خەنەبەندان، خەنەبەندان، خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان، هەوری لە ملان، شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو
چەندە جوانە، نەشمیلانە، دڵم حەیرانیەتی
خەندەلێوە، دڵبەزێوە، مەیلی جێژوانیەتی ئەمشەو
کۆرس:
خەنەبەندان، خەنەبەندان، خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان، هەوری لە ملان، شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو
پرچی لەهێن، عیشقی خاوێن، چێژی دەورانمە
دڵڕفێنە، خەمڕەوێنە، خۆری هەورانمە ئەمشەو
کۆرس:
خەنەبەندان، خەنەبەندان، خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان، هەوری لە ملان، شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو
چاوشەهێنە، خۆنوێنە، بوتی بوتخانەیە
چاوکەژاڵە، لێوی ئاڵە، ساقی مەیخانەیە ئەمشەو
کۆرس:
خەنەبەندان، خەنەبەندان، خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان، هەوری لە ملان، شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو
شەمی بەزمە، شیعر و نەزمە، عیشقی پەروانەیە
هێزی هەستە، دڵی مەستە، یاری جانانەیە ئەمشەو