دڵی شەیدا – کانی

دڵی شەیدا
گۆرانیبێژ: کانی

دڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆ
لەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆ
دڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆ
لەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆ

بە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم من
ئەتۆ بۆ من، دی چی گوڵزارە بۆ تۆ؟
بە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم من
ئەتۆ بۆ من، دی چی گوڵزارە بۆ تۆ؟

من و دەرد و دڵێکی پارە پارە
کتێبی عیشقە ئەم سیپارە بۆ تۆ
من و دەرد و دڵێکی پارە پارە
کتێبی عیشقە ئەم سیپارە بۆ تۆ
لە دەورت عاشقانی تۆوە پڕ بوون
بە تەنیا هەر منم ئاوارە بۆ تۆ
لە دەورت عاشقانی تۆوە پڕ بوون
بە تەنیا هەر منم ئاوارە بۆ تۆ

دڵم نازی خەمی تۆی زۆر لە لایە
کە خۆی بێنازە یا نازدارە بۆ تۆ
دڵم نازی خەمی تۆی زۆر لە لایە
کە خۆی بێنازە یا نازدارە بۆ تۆ
ئەمەش بۆ من خەمێکی تازە دێنێ
کە بۆ تەنیا دڵم خەمبارە بۆ تۆ!؟
ئەمەش بۆ من خەمێکی تازە دێنێ
کە بۆ تەنیا دڵم خەمبارە بۆ تۆ!؟

دڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆ
لەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆ
دڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆ
لەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆ

بە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم من
ئەتۆ بۆ من، دی چی گوڵزارە بۆ تۆ؟
بە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم من
ئەتۆ بۆ من، دی چی گوڵزارە بۆ تۆ؟

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.