دەنگۆی بەشداری کردنی کیانو ڕیڤز لە زنجیرە فلیمی ئەرکی مەحاڵدا

کاتێک کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا جۆن ویک لە سینەماکاندا پیشاندرا، کەس نەیدەزانی وەها سەرکەوتوو دەبێت و تەنانەت کیانو ڕیڤز خۆیشی قەد فکری نەدەکردەوە تا ژمارەی چوار و پێنج یەک لە دوای یەک درێژە بە درووست کردنی ئەو زنجیرە فلیمە بدات. ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەم ئەستێرەیە لە زنجیرە فلیمی ئەرکی مەحاڵیشدا بەشدار دەبێت. ئایا شتی وا ڕوو دەدات؟

کیانو ڕیڤز و تۆم کرووز هەردووکیان زنجیرە فلیمگەلێکی ناودار بەڕێوە دەبەن.

جۆن ویک و ئەرکی مەحاڵ هەردووکیان نموونەگەلێک لە ناسرواترین زنجیرە فلیمی ئاکشنی ئەم ڕۆژانەن. هەر کامەیان تا ئێستا چەن ژمارەیان لێ درووست کراوە و بەشگەلێکی دیکەش بڕیار دراون بۆ داهاتوو درووست بکرێن. تۆم کرووز و کیانو ڕیڤز هەردووکیان پەنجا ساڵیان تێپەڕاندووە. ئیدی ئەگەر هەردووکیان لە فلیمێکی داهاتووی ئەرکی مەحاڵ دا کۆ ببنەوە ئەوە هێزێک وەکوو چارەنووسی تێدا دەبینرێت.

پاشان هەردووکیان بە توندی بەستراون بە زنجیرە فلیمە مەزنەکانی خۆیانەوە. تەنانەت هەوڵی جێرێمی ڕێنەر بۆ دەستکەوتنی ئەرکی مەحاڵ سەرکەوتوو نەبوو. سەرەڕای جیاوازییەکانی جۆن ویک و ئەرکی مەحاڵ، لە ڕوانگەی ئاکشنەوە هەردووکیان دوو بەرهەمی گرینگ و بەرچاون لە سینەمای ئەمڕۆدا.

هەواڵێک باسی لە کۆ بوونەوەی دوو ئەکتەرەکە کردووە لە بەرهەمێکی داهاتووا

هۆگرانی هەردوو فلیمەکە پێیان خۆشە ئەم هەواڵە ڕاست بێت. دەڵێن ستۆدیۆی پاراماونت کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فلیمی ئەرکی مەحاڵ_ە دەیانەوێت بۆ بەرهەمێکیان لە داهاتوودا ریڤز بە کار بێنن. ئیدی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەم بارەوە و هەروەها سەبارەت بە کەسایەتی پێشنیاردراو بۆ ڕیڤز لە بەردەستدا نییە.

تۆم کرووز و دەرهێنەر کریستۆفەر ماککواری لە ئێستادا سەرقاڵی فلیمهەڵگری ئەرکی مەحاڵی حەوت_ن. ئێستا ئەگەر ئەم هەواڵانەش ڕاست بن، ڕوون نییە کە ئاخۆ لەم فلیمەدا دەبێت، ئەم فلیمەکەی دیکە دەبێت یان ئەڵقەیەکی دیکە واتە ئەڵقەی نۆیەم کە هێشتا هیچ باسێکی لێوە نەکراوە. ئەگەر ڕیڤز بەشدار بێت دیارە کە کەسایەتی دژەپاڵەوانێکی بەهێز و سەرنجڕاکێشی دەبێت.

image

تۆم کرووز یەک لە دوای یەک فلیمی ئەرکی مەحاڵ درووست دەکات

باسەکە شتێکە کە ڕاست بوونی هەرە زۆر خۆش دەبێت بەڵام ئەرکی مەحاڵ و جۆن ویک سەرەڕای لێکچوونەکانیان، زۆر جیاوازن. هەواڵی بەشداری ڕیڤز لە ئەم فلیمەکەی ئەرکی مەحاڵدا زۆرتر لە دەنگۆیەک دەچێت کە دزەی کردبێتە دەرەوە. ئەگەر بەوجۆرەی کە دیارە زنجیرەی ئەرکی مەحاڵ بەردەوام بێت و شتێک وەکوو بەشداری ڕیڤز ڕوو بدات، دەتوانێ دژە پاڵەوانێک بێت بەرانبەر کرووز. بەڵام تا کاتێک کە هەواڵێکی ڕاست و جێ متمانەتر بڵاو بێتەوە هۆگرەکان باشترە هەر چێژ لە فلیمە تایبەتییەکانی ئەم دوو ئەکتەرە ببینن.

سەرچاوە: cheatsheet

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.