شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم – مەرزیە فەرێقی

شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هۆنراوە: کاکەی فەلاح
گۆرانیبێژ: مەرزیە فەرێقی

شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم
هەر وەکوو پایز ڕەنگزەردی ئێوەم
داخی دەروون پڕ لە دەردی ئێوەم
خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم
شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم
بەرد ئەسووتێنێ گەرمی هەناسەم
بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم
هاوار و ناڵەی مات و بێدەنگم
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەن پەشێوە
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم
لە دەروونەوە بەر بۆتە جەسەم
هەر خۆم ئەزانم دەردی دڵی خۆم
توخوا با هەر خۆم بۆ خۆم خەم بخۆم
هەر خۆم ئەزانم چەن بە سەرسامی
گرتوومە ملی ڕێی بێئارامی
دەست لە ناو دەستی دڵی ڕەنجەڕۆم
بە ڕێی دڕکاوی مەینەتا ئەڕۆم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
دەستە بە دەستە باخەوانەکان
ئەگەڕێنەوە بەرەو باخەکان
موژدە بێ موژدە بێمەوە لاتان
ئەکەم بژاری باخچەی هیواتان
شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو، ئەبن بە ئۆخەی
ئەژین ژیانێ هەموو ئۆخەی بێ
هەرچی پێ بڵێی خەفەت ئەو نەیبێ
پەپوولەکانم، پەپوولەی ئازیز
وا بە سەر ئەچێ ماتەمی پایز
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم
هەر وەکوو پایز ڕەنگزەردی ئێوەم
داخی دەروون پڕ لە دەردی ئێوەم
خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم
شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم
بەرد ئەسووتێنێ گەرمی هەناسەم
بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم
هاوار و ناڵەی مات و بێدەنگم
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.