دەرهێنەر: پیتەر فارەلی – Peter Farrelly
ئەکتەران: ڤیگۆ مۆرتنسن، ماهێرشالا عەلی، لیندا کاردێلینی
چەشن: ژیاننامەیی، کۆمێدیا
هەفیازی: ٨.٢ لە ١٠
دەرچوون: ٢٠١٨
داگرتنی ژێرنووسی کوردی فلیمی کتێبی سەوز
کتێبی سەوز بە ئیلهام لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە چێ کراوە. چیرۆکی سەفەرەکانی دۆن شێرلی پیانۆژەنێکی بلیمەتی ڕەشپێست و شۆفێرەکەی تۆنی لیپ ڤالێلۆنگا کە زەلامێکی ئیتالی-ئەمەریکییە.
لە ساڵەکانی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، سەفەر کردن لە ئەمەریکای ڕەگەزپەرست بۆ ئەفریقی-ئەمەریکییە ڕەشپێستەکان زۆر ئەستەم بوو و دەبوا ئاگادار بانایە کە لە چ شارگەلێک بە پێی یاسا ڕەگەزپەرستانەکان دەتوانن بمێنەەوە. دواجار لە ساڵی ١٩٣٦ ڤیکتۆر هۆگۆ گرین یەکەم بەرگی کتێبی سەوز ی گەشتیارە ڕەش پێستەکانی بڵاو دەکاتەوە. ئەم کتێبە بریتیە لە ڕێنماییگەلێک سەبارەت بە شارەکان و میوانخانەکان و ئەو شوێنانە کە ڕەش پێستەکان ئیزنیان هەبوو لەوێ بمێننەوە تا تووشی کێشە و گرفت نەبن. لە فلیمەکەدا کتێبی سەوز ئاماژەیە بەم کتێبە.
ماهێرشالا عەلی و ڤیگۆ مۆرتنسن دوو ئەکتەری سەرەکی فلیمەکەن و دەورێکی زۆر جوان دەگێڕن، عەلی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری ٢٠١٩ گرت و مۆرتنسنیش پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی. فلیمەکە کۆمێدیایەکی هاوسەنگی تێدایە بە جۆرێک کە هەم کاتگەلێکی پێکەنیناوی و هەم کاتگەلێکی خەماوی دەخولقێنێ؛ هەر وەکوو ژیانی ڕاستەقینە. بە درێژایی سەفەرەکە ئەم دوو کەسایەتیە کە سەر بە دوو دنیای جیاوازن، هاوڕێتیێک لە نێوانیان ساز دەبێت و دەرفەتێک بۆیان دێتە ئاڕاوە بۆ ناسینی جیهانی یەکدی. بە گشتی فلیمێکە هەستێکی جوان لە هاوڕێتی و خۆشەویستی مرۆڤەکان بە هەموو جیاوازیەکانیانەوە پیشان ئەدات.
ئەم فلیمە خەڵاتی باشترین فلیمی ئۆسکاری ٢٠١٩ و هەروەها خەڵاتی باشترین فلیمنامە و باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری وەرگرتووە.
پیتەر فارەلی، برایان کیوری و نیک ڤالێلۆنگا کوڕی تۆنی ڤالێلۆنگا فلیمنامەکەیان نووسیوە.
سەرنجەکان سەبارەت بە کتێبی سەوز:
گەرم و جوان وەکوو کشمیر، کتێبی سەوز فلیمێکی دوو قۆڵییە کە هەر دوو ئەکتەرەکە بە هەستێکی جوان و ناسکەوە دەچنە پێشێ.
ئابزێرڤێر
زۆر سەرنجڕاکێش، کتێبی سەوز دوو دانە لە باشترین ئەکتەرانی ئەم ڕۆژانە دەنێتە نێو کادیلاکێکی جوانی پیرۆزەییەەوە، ئیزنیان پێ دەدا لە نێو بەرهەمیک کەمئەکتەری هەستبزوێن و خێرا دا، پڕ بە هەست و هونەر و وزە بجووڵێنەوە.
واشینگتۆن پۆست
کتێبی سەوز قووڵترین پیشاندانی ڕەگەزپەرستی نیە، بەڵام پیشاندانێکی سەیر و گەرمە لە هاوڕێتیێک لە نێو ترۆمبیلێکدا.
سی ئای ئێن
عەلی و مۆرتنسن هەستێکی ڕاستیانە دەبەخشن بە هاوڕێتیەکە، بە بەکارهێنانی هەندێک کەرەستەی چاوەڕوان نەکراوی دەرهێنەر فارەلی. هەستە کۆمیدیایەکەی وا دەکا فلیمەکە بە پسکە پسک و هێمنیەوە بچێتە نێو هەندێ شوێنی کەلتووری مینڕێژ کراوەوە.
دەیڵی نیووز
درامایەکی هەست بزوێن سەبارەت بە سەفەری دوو پیاو لە جادەدا، سپی پێستێک و ڕەش پێستێک، بێگومان زۆر گەشبینانەیە.
نیۆیۆرک پۆست
لە جیهانێکدا کە وا دیارە ڕۆژ بە ڕۆژ ناشرینتر دەبێ، دڵی ناسک و هەستی مرۆڤایەتی ئەم فلیمە وەکوو مەڵهەمێکە.
ئینترتەینمەنت
کتێبی سەوز بەرهمەێکی ڕابواردنی گشتی هەرە کاریگەر و پڕ لە تێگەیشتنە.
لۆس ئانجلس تایمز
کتێبی سەوز فلیمێکە سەبارەت بە چینەکانی کۆمەڵگا و هەروەها ڕەگەزەکانە، فارەلی بە هۆکارێکی درووست نەیویستووە بەس وێنەیەکی جوان وێنا بکا.
رۆلینگ ئستۆن
فلیمێک بە دوو دەورگێڕانی بێوێنەوە؛ ڤیگۆ مۆرتنسن لە دەوری شەڕکەرێک بە دڵێکی ئاڵتوونیەوە و ماهێرشالا عەلی لە دەوری دۆن شێرلی مۆسیقارێکی چەندزمانەوە. چیرۆکەکە ڕەنگە تایبەت بێ، بەڵام هێشتا ڕێک هەر بەو چەشنەی کە چاوەڕوان دەکرێ دەچێتە پێشێ.
ڤێرایێتی