چەمانەوە، چەماندنەوە
کەم، نەخت
فێڵ کردن، درۆ دان و پێشێل کردنی یاسا بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە شتێک.
کەوتن، داکەوتن، داڕمان، بوورانەوە
بەڕێوە بردن، ڕێنوێنی کردنی کەسێک لە شوێن یان گەشتێکدا کردار، ڕەوشت، هەڵسوکەوت
هاوکاری کردن، هاریکاری کردن
بڕیار
بڕیار
کەم کردنەوە
بەردەزار، زاری تاوڵە
دوور جیاواز لە شتێکی دیکە ڕووخۆش نەبوون، ناحەز بوون، سارد بوون لە گەڵ کەسێکدا
یارمەتی
بیانی، بێگانە
ئاماژەیە بە پرۆژەیەکی شارۆچکەی حکومەتی لە جامایکا کە مارلی لە کۆتایی ساڵانی ١٩٥٠ لەوێ دەژیا.
نافەرمی
نەبوون، کەم بوونی شتێک، بێوەری بوون
May Queen
بەکەسکردنێکە بۆ ڕۆژی پشووی سەرەتای مانگی جۆزەردان. 'مەی کوین' جێژنێکی کۆنی بەهارانە کە لە زۆربەی کەلتوورەکانی وڵاتانی نیوەگۆیی باکوور دا بەڕێوە دەچێ. خەڵک لەم جێژنەدا سەما دەکەن و گۆرانی دەڵێن. دەسپێکی جێژنەکە بە هاتنی کچێک بە جلی سپیەوە کە هێمای خاوێنییە دەس پێ دەکات.
ئەم دێڕە لە سەرەتا دا No, woman, nuh cry بووە. nuh لە زمانی جامایکای دا بە مانای don'tە. nuh cry واتە مەگری.
پێداگری کردن. بەردەوام بوون لە سەر شتێک.
چەتە، جەردە، کەسانێ کە لە زەریادا هێرش دەبەنە سەر کەشتیەکان و تاڵانیان دەکەن
ڕێسا، ڕێباز، بیر و بڕوا
پەشیوان بوونەوە
پێوەندی
شێوەی کەسێک/شتێک دان.
یاسا، ڕێباز، دەستوور
بە توندی
Significant
بەرچاودۆخ، بارودۆخ
چارە، ڕێگەچارە
چارەسەر کردن
پیت کردن، نووسین یان وتنی یەک لە دوای یەکی پیتەکانی وشەیەک
دار، چێو
چەسپاندن جێگیر بوون ڕاوەستان لە سەر شتێ، خۆڕاگرتن
دەمەقڕە کێشمەکێش
هەر ئەوەسە، کارێکی پێ ناکرێ و ناگۆڕدرێ
عەمبار، بینایەک کە شت و مەکی تێدا کۆ دەکەنەوە
ئاخین: ئاخاندن، نالین، ئاهین، ئۆخین، ئۆفین. ئاخ و ئۆخ کردن.
ئاوەستێ: قۆچکە
ئاوێستن: هەڵبەستن
ئەمێستێ: ئەمێستا، ئێستا، ئیسە Niha
شاعیرێکی ئیرلەندی
شاعیرێکی ڕووسی
ئێسخیلۆس تراژیدینووسێکی یۆنانی کۆنە کە وەکوو باوکی تراژیدیا دەناسرێت. ئێسخیلۆس و سۆفۆکلێس و یوریپیدیس سێ شانۆنامەنووسی ئەو سەدەمەن کە هەندێ لە بەرهەمەکانیان تا ئێستا ماوەتەوە.
ئێشک: کێشک، ئاگاداری و بە دیاری شتێکەوە بوون
ئێشکچی: کەسێک کە بە دیاری شتێکەوە بێت و ئاگاداری لێوە بکات
لۆرد بایرۆن: شاعیر و سیاسەتوانی ئنگلیزی.
بەژن: باڵا، بەژن و باڵا، قامەت
خۆشەویستی دانتی، کە دەبێ بە یەکێ لە پێشەنگەکانی دانتی لە بەشی کۆتایی کۆمیدیا دا.
بێری کرن: بیر کردن، تاسە کردن، غەریبی کردن
ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەندامان خۆبەخشانە بۆ چارەسەری کێشە تاکەکەسییەکانیان لە ڕێگای هاوبەشکردنی ئەزموون و هەستەکانیانەوە بەشدار دەبن وەکوو بە مەبەستی چارەسەری ئالوودە بوون بە مادە هۆشبەرەکان، خواردنەوە، یان پاڵەپەستۆ و کێشە دەروونییەکان و هتد
کیمیاگەرێکی ئیتاڵی
پەڵە:
- بارانێکی تێکڕاییە لە ناوەڕاستی پایزدا دەبارێ و دەغودان و گیای پێ دەڕوێ
- پارچەیەک هەور، خوێن یان هەندێ شتی دیکە؛ پەڵە هەور، پەڵەیەک خوێن
شێوازێک لە شێوەکاریدا بۆ پیشاندانی تشتەکان لە مەودایەکی دوورەوە، بە چەشنێک کە وردەکاریەکان کاڵ دەبنەوە و ڕەنگەکانیشیان شینتر دەبنەوە.
Aerial Perspectiveبرایەتی پێش ڕافائیلیەکان، گرووپێک بوون پێکهاتوو لە شێوەکار و شاعیر و ڕخنەگرە ئنگلیزیەکان کە لە ساڵی 1848 دا ڕێک خرا.
تاڤگە: سوولاڤ، ئاوشار، ئاوێک کە لە شوێنێکی بەرزەوە بە خوڕ دێتە خوارەوە
سۆز: بەڵێن، عەهد
ناوچەیەکە لە ئیتاڵیای ناوەندی کە پایتەختە ناوەندیەکەی دەبێت بە فلۆرەنسا.
شارێکە لە ئیتالیای باکوور.
وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی تێرسا ڕیما لە زمانی ئیتاڵی دەبێت بە کێشی سێهەم. تێرسا ڕیما چامەیەکی سێ دێڕییە کە پارچەکانی بە کێشێک بە شێوازی ABA BCB CDC DED زنجیر دەبنە یەکەوە. ئەم شێوازە شیعرییە یەکەم جار دانتی ئەلیگیێری بە کاری هێناوە.
شاعیرێکی بریتانی.
جەحەندەم: جەحانم، دۆزەخ، دووژە، دووژ
نووسەری کتێبی دیکامێرۆن و یەکەم ژیاننامەنووسی دانتی.
چەوت: لار، گێڕ، چەماوە هەڵە، بێڕەوشت و بەدخو
خاکەلێوە: یەکەم مانگی بەهار،
کۆتایی زستان و دەستپێکی بەهار کە لەوڕ سەردەرتێرێ و ئاژەڵەکان لە دەم بردنیانا بۆ گژوکیاکان، لێویان خوڵاوی ئەوێ
خەمشە: ڤاژینا، زێ، نێوان منداڵدان و ئەندامی سێکسی ژن
کورتەچیرۆک نووسی ئەرجەنتینی.
گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی فرەنسی بوو کە لە میسر و لە دایک و باوکێکی ئیتاڵی لە دایک بوو. لە ۱۹۵۴ ئەبێ بە شاجوانی میسر و لە ۱۹۵۶ دەس دەکات بە گۆرانی خوێندن و لە ماوەی ۳۱ ساڵ ئیشی گۆرانیبێژی دا، ۱۷۰ ملیۆن ئەلبۆم و تەک تراک دەفرۆشێت. لە ۱۹۸۷ و لە تەمەنی ۵۴ ساڵی دا بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی دێنێ.
لە گێڕانەوەدا لووتکە / climax ئەو خاڵە هەرە گرینگەیە کە ململانێ و پێکدادانەکەی نێو چیرۆکەکە دەگات بە بەرزترین ئاست. ساتێکی زۆر گرینگ و خاڵێکی وەرچەرخانە لە دۆخی بەرز بوونەوەی ڕووداوەکانەوە بۆ دابەزینی ڕووداوەکان.
دژەلووتکە / anticlimax : دۆخ یان شتێک کە لووتکەی چیرۆکێک تێک بدات و لە ئاستی ورووژێنەریەکەی کەم بکاتەوە.
دەرک: دەرگا دەرکەوان: دەرگاوان
کوشین: گووشین، گووشان، گوڤاشتن
نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی ئنگلیزی.
Setting دیمەن، کات و شوێن
کات و شوێنی جوگرافیایی لە گێراندنەوەیەکدا؛ وێژەی داستانی یان ناداستانی. سێتینگ بەشێکی بنەمایی وێژەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی دەستپێک و بنەمای چیرۆکێک.
دین: شێت دینۆ: وشەیەکە بۆ بانگ کردنی کەسێکی دین، وەکوو: شێتە
زمانی بازاڕی: زمانێکی نافەرمی (وشە، دەستەوشە) کە لە نێو ئەندامانی کۆمەڵەیەکدا بە کار دەچێ. وشەگەلێک کە وەکوو وشەی ئستانداردی زمانێک ناینە ئەژمار و بە شێوەیەکی نافەرمی لە ئاخافتن دا بە کار دەچن.
ڕێگەی (Reggae): چەشنێک لە مۆسیقایە کە لە ساڵەکانی ١٩٦٠دا لە وڵاتی جامایکا پەیدا بوو
سەردەمێکی مێژوویی کورتە کە لە ساڵانی ١٤٩٠ دەست پێ دەکات تا ١٥٢٧. ڕێنێسانسی واڵا سەردەمی ناوازەترین بەرهەمە هونەریەکانی وڵاتەکانی ئیتالیا بەتایبەت 'ڕۆم'ە. شێوەکارانی ئەم سەردەمە لە ژێر کاریگەری هونەری کلاسیکدا بوون و بەرهەمەکانیان هاوئاهەنگی و هارمۆنیان هەیە.
شیار بوون: هەڵسان، ڕابوون
ژ خەو شیار بووم: لە خەو هەڵسام
Artificial intelligence
لە زانستی کۆمپیوتەردا، ژیری دەستکرد یان ژیری مەکینەیی ئەو ژیریەیە کە لە مەکینەکاندا دەبینرێ، کە جیاوازە لەگەڵ ژیریی و زیرەکی سرووشتی مرۆڤ و ئاژەڵان.
Sfumato
سفووماتۆ وشەیەکی ئیتالییە بە واتای 'نەرم، ناڕوون یان لێڵ'
سنجانە: جۆریک لەچکی ژنانەیە
سنجان یان سنجانە: ناوی چەشنێک ڕووەکی گوڵدارە
سەرخەو شکاندن: نووستنێکی کورت بۆ شەکەتی دەر کردن
سەڵت: تەنیا و بێکەس. کەسێکی بێژن.
سەڵتی: بێژنی، ژن نەهێنان بە سوێند خواردن
سوێسکە: مەلێکە وەکوو کەو بەڵام بچووکتر
سیپارە: سی جزمەی قورعان
سیپان: یەکێک لە مەزنترین چیاکانی کوردستانە و لە پاڵ گۆلی 'وان' دایە.
ئەم چیایە ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی سیابەند و خەجێ ڕوو دەدا و هەر دوو ئەویندارەکە لەوێ دەمرن.
ڕۆ یان مەبەست ڕۆژە یان ڕۆ بە مانای شین و ڕۆ ڕۆ.
پێرسی بیش شێلی: یەکێ لە شاعیرە گەورەکانی شیعری ڕۆمانتیزمی ئنگلیزی.
François Truffaut دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، فیلمنامەنووس، ڕخنەگری فلیم و ئەکتەرێکی فرەنسی بوو.
فلیمی نوار
بە چەشنێک فلیم دەگوترێ کە هەستێکی چڕی ترس، نەگریسی یان شێتی تێدا بێت.
بۆب مارلی خۆی ئەم گۆرانیەی نووسی بەڵام مافی گۆرانیدانەرەکەی دا بە ڤەنسانت فۆرد، یەکێ لە هاووڕێکانی لە جامایکا کە کاتی خۆی لە ڕۆژانی هەژاری مارلی دا یارمەتی دابوو. مارلی بە گواستنەوەی مافی گۆرانیەکە بۆ نێوی هاوڕێکەی، یارمەتی هاوڕێکی کۆنی دەدا و بە شێوازی تایبەتی خۆی قەرەبووی چاکەی هاوڕێکەی دەکردەوە. پاشان مارلی زۆر جار ئەم کارەی دەکرد و نێوی هاوڕێ و ئەندامەکانی تیپی مۆسیقاکەی وەکوو ئاوازدانەر دەنووسی و مافی گۆرانیەکەی دەدا بە هاوڕێکانی.
ڤۆیەریزم/voyeurism: حەزی سێکسی بۆ بە دزیەوە سەیر کردنی خەڵک لە کاتی خۆ ڕووت کردنەوە یان سێکس کردنیان یان ئاکارێکی تر کە پێوەندی بە شتێکی تاکەکەسیەوە بێت. زاراوەکە لە voir وشەیەکی فرەنسیەوە هاتووە کە واتای 'سەیر کردن' دەدات.
ڤینۆس: یان ئەستێرەی بەربەیان، دووەمین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە.
ئنگلیزی: Venus
قەڵای هەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ۱۰۲،۱۹۰ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری هەولێر کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری هەولێر بووە. ئەم قەڵایە یەکێکە لە گرینگترین ۱۰۰ شوێنەواری مێژوویی جیهان. [ویکیپێدیا]
کەمپێکی گەورە بۆ زیندانی کردن و کوشتنی خەڵک بە دەستی ئاڵمانیای نازی لە پۆلۆنیای داگیرکراودا.
کەیل: ١. خەمبار، پڕ لە خەم و خەفەت
٢. سەرخوەش، سەرمەست
کۆلیل: گریان و شیوەنی بەکوڵ
جان کیتس: شاعیرێکی ڕۆمانتیزمی ئنگلیزی.
پرۆژەی گووتنبێرگ ئیشێکی خۆبەخشانەیە بۆ دیجیتاڵی کردنەوەی بەرهەمە کەلتووریەکان بە مەبەستی پەرە دان بە درووستکردن و بڵاو کردنەوەی زۆرتری کتێبە ئەلیکترۆنیەکان. لە ساڵی 1971 بە دەستی مایکل ئس هارت نووسەرێکی ئەمەریکی ڕێک خرا و کۆنترین کتێبخانەی ئەلیکترۆنیە.
تارمایێکی نێو ئەفسانەکانی باکوری ئینگلیزە، جانەوەرێکی شێوەی شێر کە سەرێکی زەبەلاحی هەیە.
ئەکتەر و دەرهێنەرێکی ئیتاڵی-ئەمەریکی_یە کە وەکوو یەکێک لە گرینگترین و کاریگەرترین سینەماکارەکانی مێژووی سینەما دەناسرێت.
بەو شێوەکارە پسپۆڕانە دەگوترێ کە بەرلە ساڵانی ١٨٠٠ لە ئەورووپا ئیشیان کردووە.
میلۆدراما: بەرهەمێکی شانۆیی یان وێژەیی کە تێیدا گێڕانەوەی ڕووداوەکان کە زۆرجار هەژێنەرە و کاریگەری لە سەر هەستی بینەر دادەنێ، گرینگترە لە وردەکاری کەسایەتیەکان. میلۆدراما زۆرتر سەرنج دەخاتە سەر دیالۆگەکان کە زۆر هەژێنەر و بە سۆزن تاکوو کردارەکان.
Thriller
هەستبزوێن: شانۆنامە، کتێب یان فلیمێک کە چیرۆکێکی هەستبزوێنی هەبێت. فلیمی هەستبزوێن چەشنێکی بەربڵاوی فلیمە کە بینەر بورووژێنێت و تووشی سەرسام و دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانی بکات.
کەرەستەیەکی گێڕانەوەیە. هەڵە و کێشەیەکی کەسایەتیێک کە دەبێتە هۆی ڕووخانی پاڵەوانی بەرهەمێکی تراژیدی.
هەمووکەس لە وێژە و شانۆدا کەسایەتیێکی ئاساییە کە خوێنەر بە ئاسانی لێ تێدەگات و ئەم کەسایەتیە زۆر جار دەکەوێتە نێو دۆخگەلێکی سەیر و سەمەرەوە.
خالید حیسامی ناسراو بە هێدی لەدایکبووی ساڵی ۱۹۲۷ لە گوندی شێخاڵی سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
وەرگێڕێکی ئێرلەندی
وای: های (هەبوون) وای لە کوێ: های لە کوێ، لە کوێی