مناڵەکان – میکایل

مناڵەکان
هۆنراوە: مامۆستا پەشێو
گۆرانیبێژ: میکایل

مناڵەکان، مناڵەکان
ئەی برسییە ژین تاڵەکان
ئەی یاخییە ژین تاڵەکان
مناڵەکان، مناڵەکان

مناڵەکان، مناڵەکان
ئەی برسییە ژین تاڵەکان
ئەی یاخییە ژین تاڵەکان
دەزگیرانم کۆترێکی دیاربەکرە
حەزی لە چیا و قاسپەی کەو
حەزی لە چیا و قاسپەی کەو
قاسپەی کەو و ڕەنگی بەفراو

بۆ گواستنەوەی، زەنجیری چیام قەف قەف بڕی
ڕۆژژمێرم پەڕ پەڕ دڕی، پەڕ پەڕ دڕی
پەساپۆرتم، ئاوات و زەردەخەنە بوو
کلدان و کیسێک خەنە بوو، کە لە دەرگای سنوورم دا
لە باتی ماچ، لە باتی ماچ، ماچی گەرمی دەزگیرانم
تفی زەردی پۆستاڵ ڕەشێ هات سواخی ناو چاوانم

مناڵەکان ئەی برسییە ژین تاڵەکان
لە سەر سینگ، لە سەر سینگەی نەوتاویەکەی بابەگۆڕگۆڕ
نزیک تاڤگەی سەرەوژووری زێڕینی گڕ
گڵکۆیەکی بچکۆلەم دی لێ نووسرابوو ئا لێرە دا…
مناڵێکی چاوگەشی کورد لە برسا مرد، لە برسا مرد
ئا لێرە دا مناڵێکی چاوڕەشی کورد لە برسا مرد

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.