نیشتیمان
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی
لە هاژەی تاڤگە و دەنگی بە خرۆش
کوورەی دەروونم چۆن نایەتە جۆش
کوردستان مانای، مانای ژینمە، مانای ژینمە
خوێناوی دڵ و هیوا و تینمە، هیوا و تینمە
خوێناوی دڵ و هیوا و تینمە
شنەی شەماڵت، شنەی ڕەوانم
دەشتی ڕەنگینت، نووری چاوانم
سۆزی شمشاڵم، سۆزی دەروونم، سۆزی دەروونم
ناوی جوانی تۆ، بوون و نەبوونم، بوون و نەبوونم
ناوی جوانی تۆ، بوون و نەبوونم
هاژەی تاڤگەکان، هاژەی ئەستۆوت
سۆزم بە هاژەی هاتۆتە خرۆش
فێنکی ئاوان، فێنکی دڵمە، فێنکی دڵمە
فێنککەرەوەی هەستی بەکۆڵمە، هەستی بەکۆڵمە
فێنککەرەوەی هەستی بە کۆڵمە
ڕۆڵەکانی تۆ ئازا و دلێرن، پەروەردەی تۆنە، بۆیە وا شێرن
داری ئازادیت وا هاتۆتە بەر، وا هاتۆتە بەر
ڕۆژی سەرکەوتن خوەی هاویشتە دەر، خوەی هاویشتە دەر
ڕۆژی سەرکەوتن خوەی هاویشتە دەر