کوردستان
هۆنراوە: کەماڵ میرداوەلی
گۆرانیبێژ: مەرزیە فەرێقی
هۆنراوە: کەماڵ میرداوەلی
گۆرانیبێژ: مەرزیە فەرێقی
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێکەس و بێدەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێبەرم
بێ تۆ بێکەس و بێدەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێبەرم
تۆ شادیمی تۆ شادیمی
تۆ فریشتەی ئازادیمی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمی
ئەتپەرەستم، ئەتپەرەستم
بە ئاواتی تۆوە مەستم
هەر دێمەوە بۆ ئامێزت
دەژیێمەوە بە شنەی هێزت
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان