گەرچی بەفری زەمانە – بەهجەت یەحیا

گەرچی بەفری زەمانە
هۆنراوە: هێمن
ئاواز و دەنگ: بەهجەت یەحیا

گەرچی بەفری زەمانە داویەتە سەر و ڕیشم
گەرچی بەفری زەمانە داویەتە سەر و ڕیشم
ئێستاش بە یادی جاران لەسەر ڕێت دائەنیشم
ئێستاش بە یادی جاران لەسەر ڕێت دائەنیشم

خوەر ئاوا دەبێت و نایە، دڵم هەر چاو لە ڕێیە
لە ڕێبواران ئەپرسم کێ هەواڵی تۆی پێیە؟
پێم دەڵێن هەرزەگۆیان، خۆری عەشقت ئاوا بوو
دانیشتنی ئەم ڕێیەت بێهوودە کردووە بە خوو
دانیشتنی ئەم ڕێیەت بێهوودە کردووە بە خوو

گەردی زەمانە ناگرێ شووشەی پەنجەرەی عەشقم
زامی بێتۆییم سەختە بۆیە وا گەرمە عەشقم
خەونی ڕۆژانی لاویم، خۆزگەی ساڵانی پیریم
هەمووی هەر باسی تۆیە دەفتەری یادەوەریم
هەمووی هەر باسی تۆیە دەفتەری یادەوەریم

گەرچی بەفری زەمانە، داویەتە سەر و ڕیشم
گەرچی بەفری زەمانە، داویەتە سەر و ڕیشم
ئێستاش بە یادی جاران لەسەر ڕێت دائەنیشم
ئێستاش بە یادی جاران لەسەر ڕێت دائەنیشم

 

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.